ئابووری

هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ماوەی چەند رۆژیکە نرخی زێڕ بە ئاستێکی بەرچاو دابەزیوە، سەرۆکی زێڕەنگەرانی سلێمانیش دەڵێت "پێشبینیدەکەین لە رۆژانی داهاتوودا دووبارە نرخی زێڕ بەرزببێتەوە بۆ ئاستی پێشوو".

دلێر تاهیر، سەرۆکی زێڕەنگەرانی سلێمانی سەبارەت بە نزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا، بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی زێڕ ئەوەیە کە ئەمەریکا بە بەهای 75 سەنت فایدەی لەسەر نرخی زێڕ لابردووە و ئەوەشبووەتە هۆی ئەو دابەزینەی ئێستا هەیە".

وتیشی "پێشبینیدەکەین لە چەند رۆژی داهاتوودا دووبارە نرخی زێڕ بەرزببێتەوە بۆ ئاستی پێشووی، لەم ئاستەی ئێستادا نامینێت"، دەشڵیت " ئەمڕۆ یەک ئۆنسە زێڕ بە 55 هەزار و 200 دۆلارە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمڕۆ یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 207 دۆلارە، یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 241 دۆلارە و هەرچی عەیارە 24یشە مسقاڵی بە 276 دۆلارە".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد