کوردستانی

کۆمپانیای دیلۆیت داهاتی نەوتی بۆ ئەمساڵ ئاشکراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمپانیای دیلۆیت داهاتی نەوتی بۆ ئەمساڵ ئاشکراکرد
مەودا میدیا-

کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی وردبینیکراوی کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی 2022 بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتەکەبێت لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا سێ ملیۆن و 654 هەزار و 359 بەرمیل نەوت فرۆشراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تەموزی 2022 کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتێكی لەبارەی وردبینیکراوی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی لەبارەی کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە تیادا هاتووە "لەو ماوەدا سێ ملیۆن و 654 هەزار و 359 بەرمیل نەوت فرۆشراوە، هەروەها کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو سێ ملیار و 28 ملیۆن و 903 هەزار دۆلار بووە".
 
بەپێی راپۆرتەکە بێت "کۆی گشتیی هەناردەکردن و بەکاربردن لە سێ مانگی ئەمساڵدا 39 ملیۆن و 88 هەزار 710 بەرمیل بووە، هەروەها تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێک 86 دۆلار و 70 سەنت بووە، کۆی سافى باڵانسی کاشی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ملیارێک و 343 ملیۆن و 841 هەزار دۆلار بووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب