کوردستانی

موقتەدا سەدر: مالیکی بەهیچ شێوەیەک مافی سەردایەتیکردنی عیراقی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر: مالیکی بەهیچ شێوەیەک مافی سەردایەتیکردنی عیراقی نییە
مەودا میدیا - هێمن عوسمان

کاردانەوەی تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی وتارێکی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو بەردەوامە و لەو ماوەیەدا رەخنەی لە زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکان گرت و تۆمەتباریکردن بە تایبەت موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر.

لە وەڵامی ئەو نامە دەنگیەدزەپێکراوانەدا  ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تەموزی 2022 موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا لەڕێگەی تویتەرەوە داوای کوژاندنەوەی ناکۆکییەکانی کرد بە ئیدانەکردنی سەرکردەکانی هاوپەیمانی نوری مالیکی و خێڵەکەی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی مالیکی مافی ئەوەی نییە بە هیچ شێوەیەک سەرکردایەتی عیراق بکات .

لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەدر دەڵێت "پێم باشە مالیکی خانەنیشین بێت و واز لەکاری سیاسەت بهێنێت، بوونی ئەو لەهەر پۆستێکی باڵا عیراق بەرەو وێرانکاری دەبات".

شایانی باسە، عیراق لە دوای کۆتاییهاتنی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021ەوە نوقم بووە لەکێبڕکێ و ململانێی سیاسیی، لایەنە سیاسییە سەرەکییەکان نەیانتوانی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو رێکبکەون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب