کوردستانی
بەهۆی کوژرانی بوکەوە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دەبێتە پرسە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە شاری فیروزائابادی ئیران بەهۆی تەقەکردنی خۆشی دەستبەجێ بوکەکە گیانلەدەستدەدات و دووکەسی دیکەش برینداردەبن.
مەحوەش لێغەیی تەمەن 24 ساڵە لە رۆژی هاوسەرگیری خۆیدا لە فیروزاباد کوژرا، پۆلیسی شاری فیروزائاباد لەبارەی ئەو رووداوە بڵاویکردووەتەوە، کەسێک کە ئامۆزای زاوایە، تەقەی خۆشی بە دەمانچەی راوکردن لە ئاهەنگەکەدا دەکات و فیشەکێک دەردەچێت و بەر سەری بوک دەکەوێت و گیانلەدەستدەدات.
پۆلیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو فیشەکەی بەر سەری بوکەکە کەوتووە دووکەسی دیکەشی بریندارکردووە، تەقەکەرەکە ئامۆزای زاوایە و تەمەنی 36 ساڵە و دەستگیرکراوە
تائێستا دابونەریتی تەقەی خۆشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی نەهاتووە و بەوهۆیەشەوە چەندین کەس بوونەتە قوربانی.
ه . ع