کوردستانی
دەستبەسەر 500 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە شاری هەولێر دەستبەسەر 500 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیراوە کە لەشێوەی حەبدا بوون و کراونەتە ناو ئامێری دروستکردنی شەربەرەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تەموزی 2022 ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هێزەکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە رێکەوتی 14ی تەموزی 2022، توانیویانە لە شاری هەولێر دەستبەسەر 500 کیلۆ مادەی هۆشبەردا بگرن کە لە شێوەی حەبدا بوون و کراونەتە ناو ئامێری دروستکردنی شەربەتەوە، بەشێوەیەک هەر ئامێرێک 30 کیلۆ حەبی تێکراوە و بەنیازبوون لەڕێگەی کۆمپانیای گواستنەوە و بەشێوەی ترانزێت رەوانەی دەرەوەی هەرێمی بکەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەدوای ناردنی ماددەکان بۆ پشکنین دەرکەوت، یەکێکە لە مادە هۆشبەرەکان کەلەنێو بەکارهێنەراندا بەربڵاوە، دوای بەدواداچونەکانیشمان دەرکەوت لەشارەدێی لەیلان لە پارێزگای کەرکوکەوە بۆ هەولێر نێردراون".
ئاماژەبەوەکراوە "توانراوە، شۆفێری ئەو بارهەڵگرانەی ئەو مادانەی پێگواستراوەتەوە لەگەڵ خاوەنی ئەو کۆگایەی کەلوپەلەکانی تێدا هەڵگیرابون بە ناوەکانی ( س،ص,م)،( م،ع،ح)، (ب،ح،ج)، (م،ع،ع) دەستگیربکرێن و راپێچی دادگە بکرێن".
لە کۆتایشدا هاتووە "هیچ کات و ساتێک دەرفەت نادەینە تاوانباران، کە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بخەنە ژێر پرسیار و بێ متمانەییەوە بە پێچەوانەوە هەوڵ و کۆششەکانمان بەردەوام دەبن تا تاوانباران لە هەر شوێنێکی هەرێمی کوردستان بن دەستگیربکەین و راپێچی بەردەم دادگایان بکەین بە مەبەستی بەسزا گەیاندنیان".

https://www.facebook.com/watch/?v=413873167372721
س.ر
بیروڕا