کوردستانی

ئۆپەراسیۆنێکی فراوان دژی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆپەراسیۆنێکی فراوان دژی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە چیای قەرەچوغ بە سەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانان و بەشداری هێزی پێشمەرگە و دژە تیرۆری عیراق و سوپای عیراق دەستیپێکرد.

غازی فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ی خۆبه‌خش و كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی قه‌ره‌چوغی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەموزی 2022 بە سەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانان و به‌شداری هێزێكی زۆری پێشمەرگە و دژه‌تیرۆری عیراق و سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە چیای قەرەچوغ دژی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەم ئۆپەراسیۆنە فراوانە و ماوەی سێ بۆ چوار رۆژ دەخایەنێت و دانیشتووانی گوندەکانی ئەو سنوورە بە پەرۆشن بۆ ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنە، بۆئەوەی ئەو گوندانە لە داعش پاکبکرێنەوە و ئەوانیش بە ئارامی بگەڕێنەوە گوندەکانیان".

فه‌رمانده‌ی خۆبه‌خش و كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی قه‌ره‌چوغی یه‌كێتی ئەوەشی خستەڕوو "له‌م هێرشه‌دا فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و چاودێری و هێلیكۆپته‌ر پشتیوانی هێزه‌ وشكانییه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆری عیراق ده‌كه‌ن، هەروەها لە هەر چوارلاوە گەمارۆی بنکە و بارەگانی داعش دراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan