عیراقی

زانیاریی نوێ لەبارەی یەکلابوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی یەکلابوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد هەموو ئەگەرەکان ئەوە نیشاندەدەن کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکیتییە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ دووشەممە 18ی تەموزی 2022 سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عیراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبووەوە لەبارەی دۆخی عیراق و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق".

ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بکرێت بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆمار بە مافی خۆی دەزانێت، چونکە پێشتر رێککەوتنی لەگەڵ پارتی کردووە کە پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی بێت و سەرۆک کۆماری عیراق بۆ یەکێتی، هەروەها هەموو ئەگەرەکان ئەوە نیشاندەدەن کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتییە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان