گێتی

ئەمەریکاو ئەوروپا دژی ئێران قسەیانکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکاو ئەوروپا دژی ئێران قسەیانکرد


مەودا میدیا-

ئەمەریکا و ئەوروپا لە کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەیاننامەیەکی هەڕەشەئامێزیان لە دژی ئێران بڵاوکردەوە.

ئەمەریکا و ئەوروپا، لە کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کە لە ڤیەننا بەڕێوەچوو، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە لە لایەن ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاوە بڵاوکرایەوە و بڕیارەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بۆ راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانس بە نیگەرانی و قبووڵنەکراو ناوبرد بەبێ گوێدانە کەمتەرخەمی و بەرپرسیارێتیی نائاسایی ئاژانس لە وەڵامدانەوەی نایاسایی هێرشی ئەمرریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە کاتی شەڕی  12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیل.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "لە دوو مانگ لەمەوپێشەوە دەستڕاگەیشتن بە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی جگە لە وێستگەی کارەبای بوشێهر، سنوردار کراوە و تا ئێستاش ئێران هیچ راپۆرتێکی یاسایی سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی پێشکەش نەکردووە".

  پێشتر ئەمەریکا و ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە ئەمبارەکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانیان لەناوبردووە، لەکاتی هێرشی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام لە بەیاننامەکەدا بانگەشەی ئەوە کردووە کە کۆمەڵەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ماوەی دوو مانگ و نیوە بەبێ وردبینی ماوەتەوە و ئاژانسەکە هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە بەدەست نەگەیشتووە.

ئەمەریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا هاوکاریی خێرایان بە مەرجێکی بنەڕەتی بۆ گەیشتن بە رؽککەوتنێکی هەمیشەیی سەبارەت بە نیگەرانییە ئەتۆمییەکانی ئێران زانی و لە بەیاننامەکەیاندا پێشوازییان لە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئاژانسەکە کرد.

ع
Qaiwan
Qaiwan