کوردستانی

هیچ بڕیارێک لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نەدراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ بڕیارێک لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نەدراوە


مەودا میدیا-

لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی هیچ بڕیارێکی فەرمی لەبارەی چارەنوسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نەداوە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کردنی کۆد و رێگریی لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، ئەو هەواڵانە فەرمی نین و لیژنەی ئەمنی هیچ بڕیارێکی دەرنەکردووە.

 سەرەتای ئەمساڵ، بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیاری دەستبەسەراگرتن و قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەڵوەشایەوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan