کوردستانی

ژنێکی گەنج لە دەربەندیخان کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێکی گەنج لە دەربەندیخان کوژرا
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە شارۆچکەی دەربەندیخان ژنێکی گەنج لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا کە لە رووی کۆمەڵایەتییەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی ئامۆزای یەکترن".

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو پیاوێک دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی تووشی دەمەقاڵی بووەو لە ئەنجامدا هاوسەرکەی خۆی کوشتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانیان دەستبەجێ چوونەتە شوێنی رووداوەکە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە و تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادوەریی کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبارەکە بە ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو بەمنزیکانە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan