کوردستانی
وەزیری دارایی بەڵێن بە مامۆستایانی وانەبێژ دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تەموزی 2022 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ کۆبووەوە.
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەمەتی هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە لەبارەی ماف و چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ".
ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ کرا، هەروەها وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کردووە کە تایبەت بە مافی مامۆستایانی وانەبێژ داوامان کرد وەزیری دارایی لەگەڵ ئەم پرۆژەیە بێت".
ئاماژەی بەوەکرد "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ کە داوامانکرد لە لیستی خەرجی دەربهێندرێت بکرێتە لیستی مووچە و لەگەڵ مامۆستایانی دامەزراودا مامۆستایانی وانەبێژانیش مووچە وەربگرن، بۆ ئەم مەبەستەش نووسراوکرا بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم".
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ وتی "چەندین بابەتی دیکە تایبەت بە مافەکانی مامۆستایانی وانەبێژ باسکران و وەزیری دارایش بەڵینیدا پشتگیریی مامۆستایانی وانەبێژ بکات".
س.ر

بیروڕا