کوردستانی
نرخى مریشك داده‌به‌زێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا - هێمن عوسمان
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه نرخى مریشك له بازاڕه‌كانى شارى سلێمانى دابه‌زینى به‌رچاوى به‌خۆوه‌بینیوه و سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانیش ده‌ڵێت، ئه‌و مریشكه‌ى به‌هه‌رزان ده‌فرۆشرێت به هاوڵاتییان خاوه‌ن كێڵگه‌كان به زیان ده‌یفرۆشن.
نازم عه‌بدوڵڵا جاف، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانى له لێدوانێكدا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له ئێستادا نرخى هه‌ر كیلۆیه‌ك مریشك له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا 3 هه‌زار و 250 دینار ده‌كه‌وێت به‌ڵام به دوو هه‌زار و 600 دینار به هاوڵاتییان ده‌فرۆشرێت".
وتیشى "به‌داخه‌وه، له‌كوردستان نرخى هه‌موو كاڵاكان به راده‌یه‌كى زۆر به‌رزبوونه‌ته‌وه، له‌وانه برنج و رۆن و پێداویستى هاوڵاتیان به‌ڵام كاتێك نرخى مریشك 300 دینار ده‌چێته سه‌رى هه‌مووان هێرشیان ده‌كه‌نه‌سه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى سوپایه‌كى سه‌ربازى هاتبێت بۆ داگیركردنى كوردستان".
سه‌رۆكى كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نرخى عه‌له‌ف و گاز و ده‌رمان و پێداویستیه‌كانى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان زۆر به‌رزبوونه‌ته‌وه، ئه‌و مریشكه‌ى به‌م نرخه ده‌فرۆشێت به زیانێكى زۆر له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌شكێته‌وه".
له كۆتایشدا، نازم عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له ساڵێكدا خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ته‌نها یه‌ك مانگ قازانج له فرۆشتنى مریشك ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیویانه نزیكه‌ى 500 هه‌زار هه‌لى كار بۆ هاوڵاتییان بڕه‌خسێنن".
س.ر

بیروڕا