کوردستانی

مەترسییەک لەسەر هەرێم ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسییەک لەسەر هەرێم ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی تاراندا ئەردۆغان داوای پشتگیری دەكات بۆ ئەوەی هێرشبكاتە سەر رۆژئاوا و بۆ هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەش داوای پشتگیری دەوێت، بەڵام ئەوەی بۆی چووە بەدەستی ناهێنێت.

موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە رایگەیاند، كۆبوونەوەی ناتۆ كە لە مەدریدی ئیسپانیا لەسەر پرسی سوید و فینلەندا بەڕێوەچوو، لە بناغەدا هاوشێوە رێككەوتنی لۆزانە و دەتوانین بڵێین لۆزانی دووەمە، بەڵام لە راستیدا ناحەقییەكی گەورەیە لەدژی كورد، دەوڵەتی توركیا سەد ساڵە لە كوردستان تیرۆر دەكات و كۆمەڵكوژی ئەنجامدەدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان داوای پشتگیری دەكات، بۆ ئەوەی هێرشبكاتە سەر رۆژئاوا و دواتر بۆ هێرشكردنە سەر باشوور و ناوچەكانی دیكە پشتگیری دەوێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەوڵەتی توركیا رۆژ و شەو بیر لەوەدەكاتەوە و ئێرانیش بەو داوایەی توركیا رەزامەند نییە و دەیەوێت لە ناوچەكەدا ببێتە دەوڵەتێكی گەورەی دەسەڵاتدار و باڵادەست.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب