کوردستانی

فه‌رمانبه‌ران دووباره‌ به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌رمانبه‌ران دووباره‌ به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێنه‌وه‌
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد تایبەت بە ئە‌نجومە‌نی راژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی ھە‌رێم و تیایدا پەیکەری ئەنجومەنەکە پەسەندکرا.

لە كۆبوونەوەكەی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆك وە‌زیرانی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو، ھە‌ریە‌كە‌ لە‌ رێباز حە‌ملان، یاریدە‌دە‌ری سە‌رۆكی حكومە‌ت بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان و ئەنجومەنی گشتی راژە و ئومێد سە‌باح، سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تیی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئامادە‌یبوون، هەڵسەنگاندن کرا بۆ بڕیارەکانی کۆبوونەوەی پێشوو، لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکان.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆكرا لە‌بارە‌ی چۆنییە‌تی کار و رۆڵی ئەنجومەنی گشتیی راژە و رێکخستنەوەی میلاکات، ئاماژە بەوەشکرا کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم ئەنجومەنە پەرەپێدانی ژێرخانی حکومەتە لە‌ پرسی رێکخستنەوەی میلاکات و درێژەپێدانی ریفۆرمی ئیداری و رێکخستنی پلەبەندی راژەی فەرمانبەران لە کەرتی گشتی بەپێی پێویستی و پسپۆڕییان و دیاریکردنی پلە و وەسفی وەزیفی فەرمانبەران لەناو دامەزراوەکانی حکومەت پشتبەست بە میلاكاتی ئە‌لیكترۆنی کە بڕیارە دروستبکرێت.

لە‌ كۆبوونە‌وە‌دا جە‌ختكرایە‌وە‌ کە لەڕێی ئەنجومەنی راژەوە کاربکرێت لەسەر چۆنییە‌تیی راگرتنی ھاوسە‌نگیی كارگێڕی و رێکخستنەوەی ھە‌یكە‌لیە‌ت و دووبارە دابەشکردنەوەی فەرمانبەران بەسەر وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی زانستی و گونجاوتر.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب