کوردستانی

ئەڵمانیا ریزبەندی پلە یەك لەسەر ئاستی جیهان دەبەخشێتە ئاسیاسێڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەڵمانیا ریزبەندی پلە یەك لەسەر ئاستی جیهان دەبەخشێتە ئاسیاسێڵ
مەودا میدیا-

ئەڵمانیا ریزبەندی پلە یەك لەسەر ئاستی جیهان دەبەخشێتە دەستپێشخەرییە مرۆییەكانی ئاسیاسێڵ؛ گەورە كۆمپانیای پەیوەندییەكان لە عیراق بۆ پشتگیریكردنی لە "بەیەكترشادكردنەوەی ئاوارەكان".

ئاسیاسێڵ ئەم خەڵاتەی لە ئەنجامی كارەكانی لە كەمپەكانی ئاوارەكان پێ بەخشراوە، لە درێژەی بەرنامە بەردەوامەكانی لە بواری “CSR”دا لە عیراق.

عومەر فالح، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و میدیا لە ئاسیاسێڵ لە مبارەیەوە دەڵێت "كاتێك ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ یارمەتیدانی خوشك و براكانمان لە كەمپەكانی ئاوارەكان، هەستدەكەین هێشتا هیچی وامان نەكردووە و دوایەمین شت بیر لێبكەینەوە بەدەستهێنانی خەڵاتە، ئێمە وەكو كۆمپانیایەكی خزمەتگوزار، ئەوەی كردوومانە لە باوەڕبوونمان بە بەها و پرەنسیپە سەرەكییەكانی ئاسیاسێڵ كردوومانە".

ئەم دەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانانە یەکەم جار نییە لە مێژووی ئاسیاسێڵدا؛ ئەم کۆمپانیا عیراقییە کە چەندین خەڵاتی جیهانیی بردووەتەوە، وەکو کۆمپانیایەکی خزمەتگوزار ناسراوە کە لەسەر بەها مرۆییەکان بنیاتنراوە و تەنها کۆمپانیایەکی گەورە نییە و بەس، ئاسیاسێڵ لەڕێی مێژوویەکی دوورودرێژی پڕ لەدەستکەوتەوە سەلماندوویەتی کە کۆمپانیای بەرپرسیار ئەو کۆمپانیایەیە کە ئاكشن وەردەگرێت و گۆڕانکاری دێنێتە ئاراوە لە کۆمەڵگەدا بە شێوەیەکی، نەوەك تەنها لە بواری کارەکەی خۆیدا. 

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب