کوردستانی

هەپەگە كوژرانی 14 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە كوژرانی 14 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند
مەودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە كوژرانی 14 سەربازی دیكەی توركیای لە زاپ و خواكورك لەنێو خاكی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە ئاماژەی بەوەكردووە، لەمیانەی چالاكییەكانی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا لە ناوچەکانی زاپ و خواکورک، 14 سەربازی تورکیا کوژران.

لە راگەیەندراوەکەی هەپەگە ئەوەش باسکراوە، هەر لەو چالاكییەدا دوو سەنگەریش تێکشکێندراوە و گورز لە هێلیکۆپتەرێکیش درا.

پێشتریش لە راگەیەندراوێکدا هەپەگە ئاشکرایکرد، تورکیا چەکی کیمیای لە دژی گەریلاکان بەکاردەهێنێت، کە ئەوەش دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بە تاوانی جەنگ هەژماردەکرێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan