کوردستانی
سلێمانی؛ کۆمپانیاکانی پاکەرەوە هەڕەشەی مانگرتن دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار رایگەیاند، بە هۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە لە کۆی سێ کۆمپانیا کە کاری پاککردنەوەی شاری سلێمانی دەکەن دووانیان بایکۆتی کارەکانیان کردووە.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار رایگەیاند، بە هۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە لە کۆی سێ کۆمپانیا کە کاری پاککردنەوەی شاری سلێمانی دەکەن دووانیان بایکۆتی کارەکانیان کردووە.
شکار شۆڕش، بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار بە مەودا میدیای راگەیاند، بە هۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکومەت و وەزارەتی داراییەوە دوو لەو سێ کۆمپانیایەی کاری پاککردنەوەی شاری سلێمانی دەکەن بایکۆتی کارەکانیان کردووە و ئەمڕۆ شارەکەیان پاکنەکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد "بەڵینیان پێداوین سبەینێ چوارشەممە بڕێک پارەمان بۆ خەرجبکەن، ئەگەر ئەو بڕەمان نەدەنێ بەردەوام دەبین لە مانگرتن".
وتیشی "ژینگەپارێزان ئەگەر مانگانەکانیان پێنەدەین کارناکەن، بەڵام ئەوانیش هەقی خۆیانە و بژێویان ماڵ و منداڵیان لەسەر کارەکانیانە".
ر. ئ
ر. ئ