کوردستانی

داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا داوایەک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری واژۆی کردووە داوادەکات بڕیاری هەژمارنەکردنی وانەی کوردی بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە کۆلێژی پزیشکی و ئەندازیاری و زانستی وەردەگیرێن هەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە ئەو ىڕیارە بە مانای کەمزانین و فەرامۆشکردن پەراوێزخستنی زمانی کوردییە، بۆیە دەبێت هاوشانی وانەکانی دیکە هەژماربکرێت.


س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب