کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆخی عیراق و هەرێم تاوتوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆخی عیراق و هەرێم تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەموزی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات".

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

- خستنەڕووی دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عیراق و هەرێم و ناوچەکە و لوتکەی (جەددە) بۆ ئاسایش و گەشەپێدان. 

- خستنەڕووی راپۆرتی بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵەی تەمەنی دا.

- خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان - عێراق) ژمارە (14)ی ساڵی 2008.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب