عیراقی

نوری مالیکی و هادی عامری بڕیاری کشانەوە دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوری مالیکی و هادی عامری بڕیاری کشانەوە دەدەن
مەودا میدیا - هێمن عوسمان

دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر داوایکرد نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق  دەبێت لە کاری سیاسەت دووربکەوێتەوە و خۆی خانەنیشین بکات، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەموزی 2022 چوارچێوەی هەماهەنگی  شیعەکان بڵاویکردەوە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی و سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح هادی عامری لە خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیرااق کشاونەتەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی  شیعەکان ئاشکرایکردووە "هەریەک لە نوری مالیکی و هادی عامری بەڵێنی خۆیانداوە خۆیان کاندید نەکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق، چونکە پێیان وایە ئەم پرسە دەبێت هەماهەنگی هەمووانی لەسەر بێت".

هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی هومام حەمودی کۆبوونەتەوە و دوای کۆبوونەوەکەش چەند سەرچاوەیەک لە میدیاکان عیراق بڵاویانکردەوە، لایەنەکانى چوارچێوەکە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران رەزامەندی هەموو لایەنەکانی لەسەربێت.

دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە بەتایبەت موقتەدا سەدری، سەرۆکی رەوتی سەدر کە داوایکرد نوری مالیکی بۆی نییە خۆی بۆ هیچ پۆستێک کاندید بکات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان