کوردستانی

بۆ سێیەم جار بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ سێیەم جار بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شکا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم لەم مانگەدا بۆری ئاوی ئیفراز سێ بەهۆی کارکردن لە شەقامی 150 مەتری شکا، لەئێستادا تیمەکانی ئاوی هەولێر سەرقاڵی چاککردنەوەین.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەموزی 2022 بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر بۆری ئاوی ئیفراز سێ شکا".

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوە بۆرییە شکاوەکەن و هەوڵدەدەین لە نزیکترین کاتدا چاکبکرێتەوە، بۆئەوەی کێشەی کەمئاوی دروست نەبێت".

بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر یەکێکە لەو پرۆژە ئاوانەی کە زوو زوو تووشی شکان دەبێتەوە لەم مانگەدا بۆ جاری سێیەمە بۆرییەکە تووشی شکان دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب