کوردستانی

لێدوانی فەرمی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانی فەرمی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە
مەودا میدیا-

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی خۆی کردووە و لیستی مووچەی مانگی حەوت ئامادەیە.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە باسنیوزی ڕاگەیاندووە "وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی خۆی کردووە و لیستی مووچە ئامادەیە، مووچە لە وادەی خۆی لەم مانگەدا دەدرێت".

ئەو بەرپرسەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "رۆژی 25ی تەموزی 2022 یان یەك دوو رۆژ دواتر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت''.

باسی لەوەکردووە "حکومەت پێشینەی خۆی بۆ مووچە تەرخانکردووە بە داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ، دابەشکردنی مووچە بەردەوامی پێ دەدرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب