کوردستانی
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ژماره‌یه‌كى زۆر په‌نجه ماسیى گرانبه‌هاى خسته ده‌ریاچه‌ى دوكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا – هێمن عوسمان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ى ته‌موزى 2022 وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستى زیادكردنى سامانى ماسى، بڕى 200 هه‌زار په‌نجه ماسى له جۆرى كاربى هه‌نگارى خسته ناو ده‌ریاچه‌ى دوكانه‌وه.
به ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌ت له‌وانه، قایمقامى قه‌زاى دوكان و به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى دارستانه‌كانى دوكان و به‌رپرسانى ئاسایش، 200 دووسه‌د هه‌زار په‌نجه ماسى له جۆرى " ماسى كاربى هه‌نگارى" خرانه نێو ده‌ریاچه‌ى دوكان.
به‌پێى لێدوانى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، باشترین جۆرى ماسییان هێناوه بۆ ده‌ریاچه‌ى دوكان، چونكه ئه‌و ماسییه له بازاڕه‌كانى هه‌رێم به‌تایبه‌ت سلێمانى خواستى زۆرى له‌سه‌ره.
س.ر