کوردستانی
تورکیا بۆردوومانی سەیرانگەیەکی هەرێمی کوردستانی کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەموزی 2022 تورکیا بۆردوومانی گوندی پەرەخی کرد کە دەکەوێتە ناحیەی دەرکاری سنووری ئیدارەی زاخۆ و شوێنێکی گەشتیارییە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکە شەهید و بریندار هەیە.
دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی دەركاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە مەودا میدیای رایگهیاند "هێزەکانی تورکیا تۆپبارانی گوندی پەرەخی سەر بە ناحیەی دەرکاریان کردووە و لە ئەنجامدا چوار کەس شەهیدبوون و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسانەی شەهید و بریندابوون گەشتیاری عەرەبن و بە مەبەستی گەشتکردن لەوێبوون، لەئێستادا بۆردوومانەکە کۆتایی هاتووە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە و تەرمەکانیش دەبرێن بۆ پزیشکی داد".
س.ر

بیروڕا