کوردستانی

بەنداوی دوکان 40% ئاوی تێدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەنداوی دوکان 40% ئاوی تێدایە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایدەگەینێت، هەرچەندە بەراورد بەساڵی رابردو ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 3% کەمترە، بەڵام بە گوێرەی ئەو پلانەی دامان ناوە گرفتی کەم ئاوی دەروستنابێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەمموزی 2022 کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە مەودا میدیای رایگەیاند، دەریاچەی دوکان 40% ئاوی تێدایە و بەراورد بە ساڵی رابردوو 3%ی ئاستی ئاوەکەی کەمبووەتەوە. 

دڵنیایی لەوەشدا، بەپێی ئەو بەرنامە و پلانەی دایانناوە ئاو بەر دەدەنەوە تاوەکو گرفت بۆ ئاوی خواردنەوە و بەنداوەکە دروستنەبێت.

بەرێوەبەری بەنداوی دوکان ئاماژەی بەوەشکرد، دەریاچەی دوکان 40% ئاوی تێدایە و ساڵی رابردوو 43% بوو، واتە بە رێژەی 3% ئاستی ئاوەکەی کەمبووەتەوە. 

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan