کوردستانی

ئاماری فەرمی قوربانییانی بۆردوومانەكەی زاخۆ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری فەرمی قوربانییانی بۆردوومانەكەی زاخۆ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی بۆردوومانەكەی توركیا بۆسەر ناوچەیەكی سەر بە قەزای زاخۆ 34 كەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بۆردوومانەكەی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن سوپای توركیاوە ئاشكرایكرد، بەداخەوە هەشت گەشتیار پێش گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە، وتیشی، سەرجەم قوربانییان گەنج و منداڵن، یەکێکیان منداڵێكی یەک ساڵانە، پێكدێن لە چوار کچ و چوار کوڕ.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشوازی لە 26 برینداریش كراوە، سێ لەوانە بەهۆی سەختی برینەکانیان لە مێشک و سەر رەوانەی شاری دهۆک کراون، شەش برینداریشیان پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە و ئێستا ئەنجام دەدرێت.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد كە لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە و تەندروستیی زاخۆ ئامادەیی تەواوی چارەسەرکردنی بریندارانمان کردووە و هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک و هەولێرمان راسپاردووە بۆ پاڵپشتیکردنی تەواوی چارەسەرکردنی برینداران و ئامادەیی بۆ هەر پێداویستیەکی پزیشکی و ئەمبوڵانس و پزیشکانی پسپۆڕ.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan