کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی: تورکیا و پەکەکە بەڵای خۆیان لە یەخەی خەڵکی هەرێم بکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا مدیا-
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی تۆپبارانەکەی سنووری زاخۆوە رایگەیاند، سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان رابگرن و چيتر نه‌بنه هۆكارى كوشتن و وێرانكارى له ناوچه سنوورييه‌كان و شه‌ڕ و به‌ڵاى خۆيان له يهخهى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی تۆپبارانەکەی سنووری زاخۆوە رایگەیاند، سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان رابگرن و چيتر نه‌بنه هۆكارى كوشتن و وێرانكارى له ناوچه سنوورييه‌كان و شه‌ڕ و به‌ڵاى خۆيان له يهخهى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه.
لە راگەیەندراوێکدا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوەکرد "دووباره‌بوونه‌وه‌ى بۆمبباران و به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادانى سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه له سنووره‌كان، به ته‌واوى ره‌تكراوه و قبووڵنه‌كراوه و ئاسايش و سهقامگيريى هه‌رێمى كوردستان و سنوورى نێوده‌وڵه‌تيى عیراقى شێواندووه".
دەقی راگەیێندراوەکەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى تاوانى بۆمببارانكردنى ئه‌مڕۆى سنوورى زاخۆ ده‌كه‌ين كه بووه هۆى گيان له‌ده‌ستدانى ژمارهيەک هاوڵاتیى و گه‌شتيارى سڤيلى ناوچه جياكانى عیراق و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌يان.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى بۆمبباران و به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادانى سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه له سنووره‌كان، به ته‌واوى ره‌تكراوه و قبووڵنه‌كراوه و ئاسايش و سهقامگيريى هه‌رێمى كوردستان و سنوورى نێوده‌وڵه‌تيى عیراقى شێواندووه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆى چۆڵكردنى سه‌تان گوند و دێهاتى ناوچه‌كه.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوده‌رد و هاوخه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين. نه‌خۆشخانه و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو يارمه‌تى و خزمه‌تگوزارييه‌كى پێويست پێشكه‌ش به بريندار و به‌ركه‌وتووان ده‌كه‌ن.
سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان رابگرن و چيتر نه‌بنه هۆكارى كوشتن و وێرانكارى له ناوچه سنوورييه‌كان و شه‌ڕ و به‌ڵاى خۆيان له يهخهى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه. حكوومه‌تى فيدراڵيى عیراقيش ده‌بێ هه‌موو رێكارێكى پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگريكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه و له خاكى عیراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ نه‌كرێت.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


