کوردستانی
ئەمەل جەلال: گیانی هاوڵاتییان و گەشتیاران لە هەرێم بپارێزرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار رایگەیاند، پێویستە حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و گەشتیاران لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار رایگەیاند، پێویستە حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و گەشتیاران لە هەرێمی کوردستان.
ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "بە بیستنی هەواڵی بۆردوومانی ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆ لە دڵەوە رایچڵەکاندم، خەمبار و نیگەران بووم، دەستدێژی و هێرشە مووشەکییەکانی وڵاتی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەتوندرین شێوە ئیدانە دەکەم، پێویستە سنوورێک بۆ ئەم کارە دابنرێت، پێویستە حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوە و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و گەشتیاران لە هەرێمی کوردستان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "وەک ئاشکرا کراوە لە ئەنجامدا چەند گەشتیارێک گیانیان لەدەستداوە، بە نیگەرانی و دڵێکی تەنگەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاریان دەکەم، هیوای زوو چاکبوونەوە و ساڕێژبوونی زام و ئازار بۆ بریندارەکان دەخوازم".
راشیگەیاند "درووستبوونی ئەم دۆخە نەخوازراو و دەستدێژیانە بۆ سەر سەروەری خاکی عیراق و هەرێمی کوردستان دەبێتە مایەی شێواندنی ئاسایشی نیشتیمانی و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان".
ر. ئ
بیروڕا


