کوردستانی
هەپەگە: هیچ هێزێکمان لە نزیک هاوینەهەوارەکانی زاخۆ نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەپەگە لەبارەی هێرشەکەی تورکیا لە زاخۆ رایگەیاند، هیچ هێزێکیا نییە لەو ناوچەیەی کە کۆمەڵکوژییەکەی تیادا ئەنجامدراوە گردەکانی نزیک ئەو ناوچەیەش لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراون، دەشڵێت "ئەم رووداوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".
شەوی رابردوو لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندنی چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لەبارەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر گوندی پەرەخ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاویکردەوە، هیچ هێزێکیان لەو ناوچەیە نییە کە دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکوژیەکەی تیادا ئەنجامداوە، دەوڵەتی تورکیا ئامانجی ئەوەیە ژیانی هاوڵاتییان کۆتایی پێبێت و لە هەرێمەکە دەریان بکات.

هەپەگە داوا لەو کەسانە دەکات کە باوەڕیان بە ڕاستی هەیە و "بە ویژدانەوە ئەو کوشتارە دڕندانەیە لە دەرەوەی رەوشتی مرۆیی دەوڵەتی تورکیا دەبینن لە دژی ئەم تاوانە مرۆڤایەتییە هەڵوێست وەربگرن".
هەپەگە ئاماژە بەوەشدەکات "نابێت کەس هەوڵ بدات ئەم کۆمەڵکوژییە بە ئەنقەستانەی دەوڵەتی تورکیا بشارێتەوە و بۆ ئەو رووداوە دەستگیرۆیی بکرێت، چونکە ئەمە یەکەم کۆمەڵکوژی نییە دەوڵەتی تورکیا دەیکات، پێشتر لە 11ی (ئاب/8)ی 2020 دا بە ئەنقەست دوو گەورەبەرپرسی سەربازی عیراقی کردە ئامانج و کوشتنی، هێرشەکە بۆ هەمان مەبەست کۆمەڵکوژییەکی پلان بۆ داڕێژراو بوو، رێکەوت نییە، تورکیا لە چەند ساڵی رابردوودا بە ئەنقەست خەڵکی مەدەنی لە بامەڕنێ و کانی ماسی و چەند شوینی دیکە کردوەتە ئامانج".
باسی لەوەشکردووە "هیچ هێزێکمان نییە لەو ناوچەیەی کە رۆژی چوارشەممە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجامدرا لە ناوچەکانی نزیک ئەم هەرێمەش گردەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراون و لە ناوچەکەدا باڵادەستن، هەروەها هێزە سنوورییەکانی عیراق و هێزە جیاجیاکانی هەرێمیش هەن کە سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانن لە ناوچەکەدا، بۆیە ئەم رووداوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا