کوردستانی

ناوەندی پێدانی ڤیزای تورکیا لە سلێمانی داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەندی پێدانی ڤیزای تورکیا  لە سلێمانی داخرا
مەودا میدیا-

دوای ئەو هەڵمەتەی لە شارەکانی خواروی عیراق بۆ داخستنی ناوەندەکانی پێدانی ڤیزای تورکیا دەستیپیکرد، لە شاری سلێمانی ناوەندی پێدانی ڤیزای تورکیا داخرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوەندی وەرگرتنی ڤیزای تورکیا لە سلێمانی داخرا، وەک کاردانەوە و ناڕەزایی دژی تۆپبارانەکەی دوێنێی تورکیا و هێرشەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

لای خۆشییەوە ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، داخستنی ناوەندی ڤیزای تورکیا لە سلێمانی لەبەر سەلامەتی و پارێزراوی کارمەندانی ناوەندەکە بووە، لە ئەگەری هەر کاردانەوەیەک، ناشزانرێت کەی دەکرێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە له‌ سه‌یرانگه‌ی په‌رەخ-ی سنووری ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 26ی دیكه‌ بریندار بوون، له‌ ئاكامی تۆپبارانی سوپای توركیا.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan