کوردستانی
كه‌جه‌كه: تۆڵەی كۆمه‌ڵكوژییەكەی زاخۆ دەكەینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی کۆما جڤاکێن کوردستان- كه‌جه‌كه بەڵێنی تۆڵەكردنەوەی كۆمەڵكوژییەكەی زاخۆ دەدات و داواش له هێزه نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمییه‌كان كرد، كه نه‌بنه هاوبه‌شی تاوانه‌كانی توركیا.
كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی کۆما جڤاکێن کوردستان- كه‌جه‌كه بەڵێنی تۆڵەكردنەوەی كۆمەڵكوژییەكەی زاخۆ دەدات و داواش له هێزه نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمییه‌كان كرد، كه نه‌بنه هاوبه‌شی تاوانه‌كانی توركیا.
لە راگەیەندراوێكدا كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی کۆما جڤاکێن کوردستان- كه‌جه‌كه ئاماژەی بەوەكردووە "توركیا به هاوكاریی پارتی دیموكراتی كوردستان هێرشه داگیركارییه‌كانی له باشووری كوردستان به‌رده‌وام كرد".
باسی لەوەشکردووە، له‌ماوه‌ی حەوت مانگی رابردوودا به هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوە 28 مه‌ده‌نی به بێ دادگایی و به ناڕه‌وا كوژراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بێده‌نگیی حكومه‌تی عیراق و باشووری كوردستان رەوایەتیی بەو هێرشانه ده‌دات، ده‌بێت له دژی هێرشه له راده‌به‌ده‌ره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عیراق و سوریا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مەریكا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان خاوه‌نی هه‌ڵوێست بن، نه‌بنه هاوكاری تاوانه‌كانی شه‌ڕی كۆماری توركیا.
ئەوەش هاتووە، بۆیە کەجەکە داواش له گه‌ل و دۆستانی كورد دەکات، كه له دژی ئەو هێرشه جارێكی دیکە هه‌ڵوێست و چالاكی خۆیان له ئاستی هه‌ره رێكخراو و به‌رز نیشان بده‌ن و دەڵێن "ئێمه ئه‌و مرۆڤانه‌ی خۆمان كه شه‌هیدبوون به رێزه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه، هیوای چاكبوونه‌وه خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین، وه‌ك بزوتنه‌وه و گه‌ل به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه تۆڵەی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه له كۆماری توركیا بكه‌ینەوە".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


