کوردستانی

نرخی بەنزین دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی بەنزین دادەبەزێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف 

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بۆ هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار و بەنزینی موحەسەن 25 دینار دادەبەزێت.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن دادەبەزێت، بەجۆرێک بۆ هەرلیترێک موحەسەن 25 دینار و نۆرماڵ 50 دینار دادەبەزێت". 

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا نرخی بەنزین بە ئاستێکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەجۆرێک لەئێستادا لیتری بەنزینی نۆرماڵ بە هەزار 400 دینار و موحەسەن بە هەزار و 450 دینار و هەرچی بەنزینی سۆپەریشە لیتری بە هەزار و 525 دینارە.

ر. ئ



Qaiwan
Qaiwan