کوردستانی

بڕێک مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا و سێ تۆمەتباریش دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕێک مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا و سێ تۆمەتباریش دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستی بەسەر برێک مادەی هۆشبەردا گرتووە و سێ تۆمەتباریشی دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان هاتووە "لە رۆژی 20ی تەموزی 2022 دوای بەدواداچوون و چاودێریەکی ورد لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتyی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان توانرا لەناو شارۆچكەی بەحركە دەستبگیرێت بەسەر بڕی (570) گرام مادەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) و بڕی (390) گرام (حەشیش) و بڕی (30) گرام (جامایكا)  لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی بڕی (٤٦) شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری (ترامادۆڵ)".

ئاماژە بەوەشکراوە "سێ تۆمەتبار بەناوەکانی (س ـ ف ـ ب) و (ب ـ ب ـ ع) و (رـ ش ـ ق) دەستگیرکراون كە بازرگانی و مادەی هۆشبەریان بڵاوکردووەتەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan