ئابووری
گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراو لە بەهای لیرەدا روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوایت تۆپبارانەکەی دوێنێی تورکیا بۆسەر ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆ ئەمڕۆ بەهای لیرەی تورکی لە بازاڕەکاندا رووی لە دابەزین کرد، چاوەڕوان دەکرێت بەهاکەی زیاتر دابەزێت.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە بەهای لیرەی تورکی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تەموزی 2022 لیرەی تورکی بۆ ئاستێکی نزم دابەزی کە لە حەوت مانگی رابردوودا تاوەکو ئێستا هیچ دابەزینێکی وای بە خۆیەوە نەبینیوە، واتە 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر 1770 لیرەی تورکییە".
لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی لیرەی تورکی وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی وتی "سێ هۆکار هەیە بۆ دابەزینی بەهای لیرەی تورکی، یەکەم راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و دووەم رەتکردنەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانە لەلایەن رووسیا و ئێرانەوە، هەروەها تۆپبارانەکەی دوێنێی تورکیا بۆسەر ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆ، چونکە عیراق بڕیاری راگرتنی ڤیزای ئەو وڵاتەی دا و ئەگەریش هەیە بایکۆتی کاڵا و کەلوپەلی تورکیا بکات".
وتیشی "ئەگەر هەیە بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزێت، هەروەها بە راگرتنی ڤیزای ئەو وڵاتە، زیانێکی زۆر بە کەرتی گەشتیاری تورکیا دەکەوێت".
دوێنێ چوارشەممە 20ی تەموزی 2022 تورکیا تۆپبارانی گوندی پەرەخەی سەربە ناحیەی دەرکاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد کە ناوچەیەکی گەشتیارییە، لە ئەنجامدا 9 گەشتیار شەهیدبوون و زیاتر لە 20 گەشتیاری دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان عەرەب بوون.
س.ر