کوردستانی
محەمەد حاجی مەحمود: هەر تاوانێک لە هەرێمی کوردستان بکرێت حکومەتی عیراق لێی بەرپرسیارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
محهمهد حاجی مهحمود، سهرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پەیامێکی لەبارەی تۆپبارانەکەی تورکیای بۆ گوندی پەرەخی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت هەر تاوانێک لە هەرێمی کوردستان بکرێت حکومەتی عیراق لێی بەرپرسیارە.
لە پەیامەکەیدا هاتووە "وەک لای هەموو لایەک ئاشکرایە لەدوێنێ چواوشەممە 20ی تەموزی 2022 تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەیەکی گەشتیاری ناحیەی دەرکار لە سنووری زاخۆ یان تۆپباران کرد و هەشت کەس بوونە قوربانی و 22 کەس برینداربوون کە سەرجەمیان گەشتیار بوون، لە کاتێکدا ئەو ناوچە گەشتیارییە زیاتر لە 1,500 گەشتیاری لێ بووە! بە داخەوە ئەمە یەکەمجار نییە حکومەتی تورکیا هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات، ماوەی 30 ساڵ زیاترە خەڵکی کوردستان بە غەدرو ناحەق دەبنە قوربانی بۆردوومانی مووشەک و فڕۆکەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان بۆتە جێگەی تەسفیە حسابی کێشەکانی ناو تورکیا و کوردستانی باکوور و بەو هۆیەوە تائێستا زیاتر لە 400 گوندی کوردستان چۆڵکراون و خەڵکەکەی ئاوارەبوون و رۆژانەش خەڵکی بێتاوان و هەژار لەناو گوند و رەزو باخەکانیان دەبنە قوربانی و دەر بە دەر ئەبن و ماڵ و حاڵیان وێراندەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "زیاتر لە 30 ساڵە کوردستان لە ڕێگای فڕۆکەو تۆپخانەوە ناو بەناو بۆردەمان دەکرێت و باجەکەشی خەڵکی کوردستان دەیدات و هەموو دنیاش بێ دەنگە لە ئاستی ئەو تاوانانە، لە کاتێکدا بە بەرچاوی هەموو وڵاتان و راگەیاندنەکانیانەوە خەڵکی ناوچەکە ئەبنە قوربانی و لەوەڕگاو دارستان و رەز و باخەکان دەسوتێن، جگە لەوەش دەست لە خەڵکی کوردستانی باشوور ناپارێزن و زیاتر لە سەدان هاوڵاتی بێتاوان بوونەتە قوربانی".
محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت "ئەوەی بە ئاشکرا دیارە کوردستان بووەتە مەیدانی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە، بەڵام ئەوە لە بێ دەسەڵاتی و بێ سەروبەری و لاوازی عێراق و نەبونی دەوڵەتی عیراق و بێ هەڵوێستی حکومەت و پەرلەمانە کە نەیانتوانیوە لە 2003 تائێستا رێکەوتنی 1984 ی تورکیا و عێراق هەڵوەشێنێتەوە و رێکەوتنی جزائیری 1975 کە کاری ئەساسی پەرلەمانی عیراقەو سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە عیراق پێی خۆشبووە رۆژانە بۆردوومانی کوردستان لە بادینان و دهۆک و هەولێر و سلێمانی و پێنجوێن و ماوەت و قەڵادزێ و چۆمان و برادۆست بکرێت".
وتی "بە داخەوە بۆ ئەو ڕوداوەی گوندی پەرخ ! بەڵام ئەوەی جێی تێڕامان و نیگەرانییە ئەو هەموو ساڵە بەقەدەر رووداوی 2022/7/20 دەنگی جەماوەر و حکومەتی عیراقی نەجوڵاند و ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتیەکان و وڵاتانی نەهێنایە قسە، پرسیارەکە لێرەدایە .. خوێنی کورد لەو 30 ساڵەی رابردوو هەرزانترە لە خوێنی برا عەرەبەکان لە گوندی پەرخ دەرکاری سنووری زاخۆ..؟ بەناحەق خوێنڕشتنی هەر مرۆڤێکم زۆر لا قورسە، خوێن ڕشتنی مرۆڤ بە هەر پاساو و بیانویەک ناحەقە و نامرۆڤانەیە و دوورە لە بەهاکانی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی و ئایینی و پێم وایە خوێنی ئەو کوردانەی بونەتە قوربانی لە 30 ساڵی رابردوودا هێندەی رووداوی 7/20 ی گوندی پەرخ و ئەو ناوچە گەشتیارییانە گرنگی پێنەدراو کاردانەوەی نەبووە، بۆیە بە ڕەوای دەزانین گەر بڵێین هەر تاوانێک لە کوردستانی عیراقدا بکرێت حکومەتی عیراق لێی بەرپرسیارە، ئیتر کاتی ئەوەیە کوردیش هەڵوێستەیەک لەسەر ئەوەی رابردوو و ئێستا و داهاتوو بکات".
س.ر
س.ر
بیروڕا