کوردستانی
گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لە قەزای کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان لەکاتی مەلەکردندا خنکا، تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی کەلار سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمەکەیدا.
ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تەموزی 2022 گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا لە رووباری سیروان خنکاوە و تیمەکانمان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا".
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کەلار ئاماژەی بەوەکرد "ئەو گەنجە دانیشتووی ناحیەی رزگارییە و ناوی (شەهاب ئەحمەد)ە و لەدایکبووی ساڵی 1998ە".
س.ر

بیروڕا