کوردستانی

لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ لە هەولێر 151 بەنزینخانە سزادراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ لە هەولێر 151 بەنزینخانە سزادراون
مەودا میدیا-

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد لە سەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون (151) بەنزینخانەن، ئاماژە بەوەشکراوە سزادانی ئەو بەنزینخانانە بەهۆی دەستکاریکردنی کوالێتی بەنزینەوە بووە.

لە راگەیەندراوەکەداهاتووە "لە 2022.7.17 تاکو 2022.7.21، بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاوڵاتییان و له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین، (15) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر، لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون (151) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (6) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە".

ناوی بەنزینخانەکان:
یەکەم/ وێستگەى کلاس
دووەم/ وێستگەى سەیداوە
سێیەم/ وێستگەى کوردستان
چوارەم/ وێستگەى هامان
پێنجەم/ وێستگەى ڕزگارى
شەشەم/ وێستگەى بەهارى نوێ

ئاماژە بەوەشکراوە "دڵنیایى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب