کوردستانی

حکومەتی هەرێم بڕیارێک لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم بڕیارێک لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی راژەی هەڵگرانی بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرا بۆ سەر میلاکی وەزارەتەکە.

لە نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی سەرجەم زانکۆکانی هەرێم کراوە هاتووە، دوای کۆبوونەوەی وەزارەتەکە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر گواستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەی بڕوانامەی ماستەر و دكۆترایان هەیە لە وەزارتەکانی دیکە بۆسەر میلاکی وەزارەتی خوێندانی باڵا.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، زانکۆکان پێویستییەكانیان بە ژمارە و بە گوێرەی پسپۆڕییەكانیان ئاراستەی وەزارەت بكەن بۆئەوەی رێكبخرێن و بەرزبكرێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب