وەرزش
ئەلڤیس بەرشەلۆنە بەجێدەهێڵێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەباح خضر
یانەی پوماسی مەکسیک گرێبەستی خۆی لەگەڵ ئەستێرەی پێشووی بەرشلۆنە دانی ئەلڤێس راگەیاند لەسەر گواستنەوەیەکی بەخۆڕایی لەماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئێستا.
ئەلڤێس لە کۆتایی وەرزی رابردوو لە دوای کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە ئەو یانەیەی جێهێشت.
یانە مەکسیکیەکە تەنها بۆ ماوەی یەک ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ئەلڤێس کردووە و تا مانگی حوزەیرانی 2023 دەبێت.
ئەلڤێس چەند هەفتەیەک پێش ئێستا لەگەڵ پوماس گەیشتبوو بە رێککەوتن، دوای ڕۆیشتنی لە بەرشلۆنە.
ئەلڤیسی بەرازیلی بڕیارە لە ٧ی ئابدا لە جامی جوان گامبەر لە کامپی سپۆتیفی نو ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە ببێتەوە.
ئەلڤێس لە زستانی رابردوودا گەڕایەوە بۆ بەرشلۆنە، بەڵام ئەو یاریزانە رۆشتنی لە یانەکە راگەیاند کە هەشت ساڵ لەوێ کاریکردووە و خاوەنی 23 نازناوە، کە شەش لە لالیگا و چوار لە جامی شا و سێ لە جامی سوپەری ئیسپانیا و سێ نازناو لە هەردوو جامی چامپیۆنسلیگ.

بیروڕا