کوردستانی
تورکیا ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی تۆپبارانکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا تورکیا تۆپبارانی چیایەکی نزیک گوندی پەرەخی سەر بە ناحیەی دەرکاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکاریش دەڵێت "گوندی پەرەخ تۆپباران نەکراوەتەوە".
دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی تەموزی 2022 هێزەکانی تورکیا تۆپبارانی چیایەکی نزیک گوندی پەرەخیان کردووە".
بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار ئاماژەی بەوەشکرد "ناو گوندەکە تۆپباران نەکراوە، تەنها ئەو چیایەی نزیکی گوندەکەیە و ئێمە لەئێستاد بەرەو گوندەکە دەچین".
رۆژی چوارشەممە 20ی تەموزی 2022 تورکیا تۆپبارانی گوندی پەرەخەی سەربە ناحیەی دەرکاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد کە ناوچەیەکی گەشتیارییە، لە ئەنجامدا 9 گەشتیار شەهیدبوون و زیاتر لە 20 گەشتیاری دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان عەرەب بوون.
س.ر