کوردستانی
پەڕەشوتەوانێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە کەپسولی پەڕەشوتەکەی ئاگری گرتووە و هەڵی داوەتە خوارەوە، بەوهۆیەوە بەشێک لە پوش و پاوانی شاخی گۆیژە سووتاوە.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە "کاتژمێر 6:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی هەینی 22ی تەموزی 2022 لە شاخی گۆیژە ئاگرێک لە پەڕەشوتێک دەکەوێتە خوارەوە و بووە هۆی سووتانی بەشێک لە پووش و پاوانی شاخەکە، دوا بەدوای رووداوەکە دەست بەجێ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی هەستان بە کاری بەدواداچوونی خێرا و لە ماوەیەکی کەمدا توانرا پەڕەشوتەوانەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت ناوی (ع ، أ ، أ) لەدایکبووی 1991 و یەکێکە لە تیمی یانەی فڕۆکەوانی سلێمانی".
ئاماژە بەوەکراوە "ئەو پەڕەشوتەوانە بە مەبەستی مەشقکردن هەستاوە بە کاری فڕین و بەهۆی گڕگرتنی کەپسولی دوکەڵی پەڕەشوتەکەی بە ناچاری فڕێی داوەتە خوارەوە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە، ناوبراو لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەرە بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکاری یاسایی بەرانبەری".
س.ر