کوردستانی

خالید شوانی: زیاتر لە 25 جار شاندی هەرێم بە فەرمی سەردانی بەغدای کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خالید شوانی: زیاتر لە 25 جار شاندی هەرێم بە فەرمی سەردانی بەغدای کردووە
مەودا میدیا-

وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری بەغدا رایدەگەیەنێت شاندی هەرێم زیاتر لە 25 جار سەردانی بەغدای کردووە، ئاماژە بەوەشدەکات سەردانەکان بە مەبەستی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بووە.

خالید شوانی، وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری بەغدا رایگەیاند "بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ماوەی سێ ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا 25 سەردانی فەرمیمان بۆ بەغدا ئەنجام داوە".

ئاماژە بەوەشدەکات "لە ئەنجامی کۆبوونەوەمان لەگەڵ حكومەت و لەگەڵ پەرلەمان و لەگەڵ كوتلە سیاسییەكان لەگەڵ هێزە سیاسییەكاندا توانرا لەناو یاسای بودجەدا مادەی 10 و مادەی 11 لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 دا جێگیربكرێت".

باسی لەوەشکرد "لە هەنگاوی دووەمدا مانگانە 200 ملیار دینار بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت، وەكو سلفەیەك تا ئەو كاتەی كە مادەی 10 و مادەی 11 لە یاسای بودجە جێبەجێدەكرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب