کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ دانیشتووانی شاری هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ دانیشتووانی شاری هەولێر
مەودا میدیا-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ جاری چوارەم لەم مانگەدا بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شکا، پارێزگاری شارەکەش رایدەگەیەنێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری گۆڕینی بۆرییەکەی داوە.

ئەمڕۆ هەینی 22ی تەموزی 2022 دوای ئەوەی جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکایەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "دواى ئەوەی داوامان لە سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیران کرد بۆ گۆڕینى بۆریی ئاوى ئیفراز سێ کە درێژییەکەى (11) کیلۆمەترە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی داوە لەسەر گۆڕینی بۆرییەکە کە بودجەی پێویست بۆی زیاتر لە 20 ملیار دینارە".

ئاماژەی بەوەکرد "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی پێکردووین بەپەلە چارەسەرى ئەم گرفتە بکرێت و دەستبکرێت بە پڕۆسەى گۆڕینى بۆرییەکە، هەروەها وەکو قۆناغی یەکەم لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بە گوژمەی پێنج ملیار دینار دەستدەکرێت بە گۆڕینی بۆرییەکە کە چارەسەری 85٪ی کێشەکە دەکات".

پارێزگاری هەولێر لەبارەی شکانی بەردەوامی بۆریەکەوە وتی "هۆکارى سەرەکیى شکانى یەک لەدواى یەکى بۆرییەکە، بەسەرچوونى ماوەکەیەتى".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب