کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی (هەولێر - کەرکوک) لەنزیک دۆڵەبەکرە لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە ئەندامی یەک خێزانن.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی تەموزی 2022 کاتژمێر 2:00 لەسەر رێگەی سەرەکی (هەولێر - کەرکوک) لەنزیک دۆڵەبەکرە ئوتومبێلێکی جۆری مازدای تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لەدەستدا و لەدوای خۆکێشانی بەڕاگرەکانی لاتەنیشتی رێگە وەرگەڕاوە، لە ئەنجامی رووداوەکە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن".

ئاماژەی بەوەکرد "خاوەنەکەی تەنها یەک رۆژبووە ئۆتۆمبێلەکەی کڕیوە و یەکەم سەفەری بووە پێی ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی تیژڕەوییەوە  تووشی رووداو بووە".



س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب