کوردستانی

گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ لەکاتی مەلەکردندا خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ لەکاتی مەلەکردندا خنکا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنجێکی خەڵکی باکووری کوردستان لە بەنداوی دهۆک لەکاتی مەلەکردندا خنکا، تیمەکانی بەرگریی شارستانی دهۆک توانیان تەرمی گەنجەکە بدۆزنەوە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 22ی تەموزی 2022 سێ گەنج لە بەنداوی دهۆک مەلەیان کردووە یەکێک لە گەنجەکان لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە".

ئاماژەی بەوەکرد "گەنجەکە تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی شاری ئامەدی باکووری کوردستانە لە دهۆک کاری کرێکاری کردووە، دوای گەیشتنی تیمەکانمان بە شوێنی رووداوەکە توانرا تەرمی گەنجەکە دەربهێندرێت و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک بکرێت".

 وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک باسی لەوەکرد "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 15 کەس لە ئاودا خنکاون و 26 کەسی دیکە لەلایەن تیمەکانمانەوە رزگارکراون".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب