کوردستانی

گۆڕانکاری لە سیستمی مووچەدا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانکاری لە سیستمی مووچەدا دەکرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باس لە گۆڕانکاری لە سیستمی مووچەی عیراق دەکات و دەڵێت "پرۆژەیەک بە ئەنجومەنی وەزیران-دراوە بۆ نەھێشتنی جیاوازی و یەکسانکردنی مووچە لە نێوان وەزارەتەکاندا".

ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022 لە لێدوانێکی تایبەت بۆ مەودا میدیا جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "پرۆژەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ پێداچونەوە بە سیستمی مووچە و رێکخستنەوەی پلەی فەرمانبەران لە پلە یەک تا پلە 10". 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی روونیشیکردەوە "جیاوازییەکی زۆر لە مووچەی فەرمانبەران ھەیە، بۆ نمونە ئەندازیارێک لە وەزارەتی نەوت دوو ھێندەی فەرمانبەرێکی وەزارەتی کارەبا مووچە وەردەگرێت، بە ھەمان پلە و ھەمان بڕوانامە، ئەوەش جیاوازی و ناداپەروەرییەکی زۆری لە سیستمی مووچەدا دروستکردوە".

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو جیاوازییەی لە مووچەدا ھەیە وایکردووە، گواستنەوەی فەرمانبەران لە وەزارەتێک بۆ وەزارەتێکی دیکە رابگیرێت، ھەروەھا دەرماڵەی مەترسی لە نێوان وەزارەتەکاندا جیاوازییەکی زۆری ھەیە، ئەوەش گرفتێکی گەورەیە" وتیشی "حکومەتی عیراق دەیەوێت، جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە سیستمی مووچەدا بکات، بۆ ئەوەی ھەلیکاری زیاتر دروست بکات و و یەکسانی لە نێوان مووچەی وەزارەتەکاندا بێتەدی".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب