کوردستانی

سبەینێ خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەینێ خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت بە مەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 24ی تەموزی 2022 خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ بەڕێوەبچێت و ئەمشەویش شوێنەکان دیاریدەکەین".

لەبارەی ئەوەی ئەم خۆپیشاندانانە تاچەند فشار لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستدەکات ناوبراو وتی "بێگومان ئەم خۆپیشاندانانە دەتوانێت فشار دروستبکات، پێشتریش حکومەت لەژێر فشاری خۆپیشاندان بڕیاری ژمارەی 14ی تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ دەرکرد".

داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژیش خۆی لە دامەزراندن و خەرجکردنی مووچەکانیانە لەگەڵ لیستی مامۆستایانی دامەزراو لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەروەها بەپێی بانگەوازێك كە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی بڵاویانكردووەتەوە، سبەینێ دژی پێنەدانی مووچەکانیان لە بەردەم بانکی هەرێم خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب