کوردستانی

زانیاریی نوێ لەسەر تۆپبارانی ناوچە گەشتیارییەکەی زاخۆ بڵاودەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەسەر تۆپبارانی ناوچە گەشتیارییەکەی زاخۆ بڵاودەکرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایدەگەیەنێت ئەو رۆژەی تۆپبارانی گوندی پەرەخ کرا لە ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن تورکیاوە نزیکەی 200 گەشتیار لەوێ بوون، ئاماژەی بەوەشکرد ئەمنییەتی ئەو ناوچە سنووریانە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بەباشی نەپارێزراوە.

چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو رۆژەی تۆپبارانی گوندی پەرەخ کرا لە ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن تورکیاوە نزیکەی 200 گەشتیار لەوێ بوون کە 9 یان شەهیدبوون و زیاتر لە 25 کەسیان برینداربوون".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەمنییەتی ئەو ناوچە سنووریانە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بەباشی نەپارێزراوە، هەروەها تورکیاش بە بیانووی هەبوونی پەکەکە لەو ناوچانە بۆردوومان دەکات".

 بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ ئەوەشی خستەڕوو "زیانێکی زۆر بە کەرتی گەشتیاری زاخۆ کەوتووە لەدوای بۆردوومانی ئەو شوێنە گەشتییارییەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لیژنەمان نەناردووەتە شوێنی رووداوەکە بۆئەوەی زیانەکان دیاریبکرێت، چونکە گیانی گەشتیارەکان بۆ ئێمە گرنگترە".

لەبارەی دۆخی بریندارەکانەوە وتی "بریندارەکان بەشێکیان هەر لە نەخۆشخانەن لە زاخۆوە گواستراونەتەوە هەولێر و لەئێستاشدا رەوانەی بەغدا کراونەتەوە".

وتیشی "هاتنی گەشتیار هەر بەردەوامی دەبێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ پێشخستنی شوێنە گەشتیارییەکان، چونکە زاخۆ شوێنی گرنگی لێیە بۆ گەشتیاری".

رۆژی چوارشەممە 20ی تەموزی 2022 تورکیا تۆپبارانی گوندی پەرەخەی سەربە ناحیەی دەرکاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد کە ناوچەیەکی گەشتیارییە، لە ئەنجامدا 9 گەشتیار شەهیدبوون و زیاتر لە 20 گەشتیاری دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان عەرەب بوون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب