کوردستانی
دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخوڕی راگەیەندرا کە لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ئاشکرایکرد تۆڕێکیان دەستگیرکردووە کە سەر بە دەزگای سیخوڕی رژێمی زایۆنین کە بۆ کاری تیرۆریستی نێردرابوونە ئێران، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو تۆڕە لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوون.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند "تۆڕێکمان دەستگیرکردووە کە سەر بە دەزگای سیخوڕی رژێمی زایۆنین کە بۆ کاری تیرۆریستی نێردرابوونە ئێران، ئەندامانی ئەو تۆڕە لە لایەن یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکەوە لەگەڵ مۆساد لە پەیوەندیدا بوون و لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هاتبوونە نێو خاکی ئێران".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەو تۆڕە نوێترین کەرەستەکانی پەیوەندیکردن و تەقاندنەوەیان پێبووە و دەیانویست چالاکی تێکدەرانە و تیرۆریستی لە ئێران ئەنجام بدەن، بەڵام لە ئۆپەراسیۆنێکی چەند قۆناغیدا توانرا هەموو ئەندامانی تۆڕەکە دەستبەسەر بکرێن و دەست بەسەر کەرەستەکانیاندا بگیرێت".
س،ر