کوردستانی

دوو برا دەبنە قوربانی دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو برا دەبنە قوربانی دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران
مەودا میدیا-

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ماڵتە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا دوو برای کۆڵبەر برینداربوون بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە کۆڵبەرەکان گیانی لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە 23ی تەمووزی 2022 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ماڵتە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە, لە ئەنجامدا دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی "عەلی یونسی و سەعدوڵڵا یونسی" خەڵکی گوندی گڵە سوورە بە سەختی برینداربوون.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە گوازراونەتەوە و سەعدوڵڵا کە پشتی پێکراوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

هەروەها عەلی لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە، جێگەی ئاماژەیە کە سەعدوڵڵا کە کوژراوە سێ مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب